ئۆتۆماسیۆن

 

لەم سەردەمەدا بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی وەبەرهێنان، بەڕێوبەرێتی گونجاوی فارم و سەرچاوە مرۆییەکان و هەروەها دابەزاندنی ئاستی بەکارهێنانی وزە  لە پیشەسازی پەلەوەردا، بەکارهێنانی ئۆتۆماسیۆن لە هۆڵەکانی بەخێوکردن و وەبەرهێناندا زۆر گرینگە.

ئامانجە گشتییەکانی سیستەمی ئۆتۆماسیۆنی هۆڵەکانی دەواجین:

  • گونجاوکردنی بەکارهێنانی وزە و دابەزاندنی لەسەدا پەنجای بەکارهێنانی سووتەمەنی

  • کەم کردنەوەی خەرجە زیادییەکان لە ماوەی خولەکە و خەرجەکانی ساڵانەدا

  • پێشگرتن لە هاتنە ئارای هەر جۆرە خەتا و هەڵەیەک لە لایەن هێزی مرۆییەوە لە هۆڵەکەدا

  • کەم کردنەوەی هاتوچۆی هێزی مرۆیی بۆ ناو هۆڵەکە و پێشگرتن لە گواستنەوەی ناخۆشی و ئێسترێس لە ناو پەلەوەردا

  • توانای بەرزکردنەوەی چڕیی بۆ مریشکی ٢.٥ کیلۆ لە هەر مەترێکی دووجادا

بەرنامە تەکنیکیەکان:

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی گۆڕینی هەوای تێکەڵاویی (پانتایی، گواستنەوەیی و تۆنێلی) بۆ یەکەمجار لە ئێراندا

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی ٦ بۆ ٢٦ دەستەیی هەواکێش بە شێوەی جودا

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ هەواکێش بە خێرایی گۆڕەکەوە (گرووپی جودا)

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ گەرمای هۆڵەکە (هیتەرەکان)

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ سەرمای هۆڵەکە (پەدی فێنک کەرەوە)

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ ڕووناکی هۆڵەکە (هەڵاتن و ئاوابوونی هەتاو)

  • سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ خۆراک پێدان – سیستەمی ڕێکخستنی گۆشەی دەریچەکان

  • سیستەمی ڕێکخستنی ئاستی هاتنی هەوای تۆنێلی (پەردەکانی هاتنگەیی – دەریچە تۆنێلیەکان)

  • سیستەمی ڕێکخستنی شێی هۆڵەکە (مژ پژێن)

  • کۆنترۆڵی گازە زیانبەخشەکان (ئامونیاک) بە ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان گەرما و شێ دا (تایبەتی)

  • لە ناو و دەرەوەی هۆڵەکەدا بە شێوەی جیاواز سێنسۆری گەرمای هەیە (بۆ یەکەمجار)

  • توانای پێوەندی بە کۆمپیۆتەر و کۆنترۆڵ کردنی لە هەر شوێنێکی دنیاوە

  • توانای وەرگرتنی ڕاپۆرتی گەرما و شێی هۆڵەکە لە درێژەی خولەکەدا

  • دیتنی ئاستی دان و ئاوێ کە  ڕۆژانە و لە درێژەی خولەکەدا بەکاردەبرێت

  • تەیارە بە سیستەمی هۆشدار

  • توانای ناردنی کورتە نامە SMS بۆ چەند خەت

 

سیستم اتوماسیون مدل BH8218
                        ئۆتۆماسیۆنی مۆدێلی BH8218
سیستم اتوماسیون مدل BH8228 
                        ئۆتۆماسیۆنی مۆدێلی BH8228
اتوماسیون مدل BH9100 
                       ئۆتۆماسیۆنی مۆدێلی BH9100

    

 

 

 


 

جدول کارکرد کنترلر اتوماسیون خانه طیور
                  
 


دفعات بازدید: 2259