قەفەسی مریشکی هێلکەکەر

هدر سیستم قفس مرغ تخم گذار

Layer Cage System

 

کۆمپانیای "بیک هێردسمەن" نە تەنیا ئامێرەکان، بەڵکوو ڕێگەچارەی گونجاو و داهێنەرانەش پێشکەش دەکات. هەر لەم بوارەدا یەکێ لەو ئامێرە پێشکەوتووانەی کە بەرهەمی دێنێت، قەفەسی پتەوە بە کوالێتی و دەوامی زۆرەوە. قەفەسەکانی بەرهەمی کۆمپانیای بیگ هێردسمەن سەرەڕای تایبەتمەندی گەلێک وەک جۆری زۆر پتەوی قەفەس، سیستەمی پەیین کۆکەرەوە و هێلکەکۆکەرەوە، خاوەنی دوو سیستەمی دانخۆرییە بە دیزاین و کارکردی جۆراوجۆرەوە.

دانخۆریی هاپێر

  • دابەش کردنی هاسان و توانای کۆنترۆڵی ئاستی دان

  • بەکارهێنانی وزەی کەم لە کاتی ئیش کردندا و چاک کردن و راگرتنی هاسان

  • بۆ پێشگرتن لە سوینی ترافی دانخۆریی، دابەش کردنی دان بە جۆرێ دیزاین کراوە کە پێوەندی بە ترافی دانخۆرییەوە نەبێ و پارچە پلاستیکەکان پێش بە لێدانی واگۆن بە تراف دەگرن .

  • دیزاینی کاناڵی تراف بە چەشنێکە کە پێش بە کۆبوونەوە و ماوەبەسەرچوونی دان لە پەراوێزەکاندا دەگرێت . 

  •  

  دانخوری هاپر

دانخۆریی زنجیریی

  • دانخۆریی  زنجیری کۆمپانیای بیگ هێرسمەن، بە دابەش کردنی خێرا و یەکسانی دان، کارکردێکی بەردەوامی هەیە . 

  • زنجیرەکە لە جۆری پۆڵایە بە کوالێتی بەرزەوە و بەرهەمی کۆمپانیای تەکنیکەکاڵ سیستەمزە . 

  • کۆرنێرەکان لە جۆری گاڵوانیزەی گەرمی قووڵە و لە چاو کۆرنێرەکانی تر خاوەنی دەوام و پتەویی زۆرە . 

  • سیستەمی موتۆرگیربۆکسی دانخۆریی، خاوەنی سیستەمی پاراستنی کارکردە و لە ئەگەری هەڵەی هێزی کرێکاردا بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەوەستێت و ناهێڵێ زیان بە هێڵی دانخۆریی بگات . 

  • لەم سیستەمەدا هەر لۆپێکی دان خۆریی دەتوانێ بە شێوەی جودا کار بکات. دابەش کردنی دان بە شێوەیەکە دانەکە لە سەر دیوارە بەرانبەرەکەی نامێنێتەوە و سەروژێری میکس دەبێ . 

دانخوری زنجیری

 

 

جدول1

 

 

 

 

 جدول 2

 

 

 

 

 

 

جدول 3

                                                                                                                                                                                

تراف دانخۆریی

سیستەمی ترافی دانخۆریی لە جۆری گاڵوانیزەی گەرمە کە لە بەرانبەری داڕزاوییەوە زۆر خۆڕاگرە و پێکهاتەی لەباری ئەم سیستەمە بۆ جۆرێکە کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی لەناوچوونی دان. هەروەها بەرزایی لێواری دەرەوەی ئەم سیستەمە بۆ دانخۆریی پەلەوەریش زۆر گونجاوە.                                                                                                                                                                                     

سیستەمی کۆکردنەوەی پەیین

سریمەی کۆکردنەوەی پەیین بە تەواوی دەچەمێتەوە و ناهێڵێ پەیینی گۆشەی سێرمەکە بڕژێت و دەبێتە هۆی هەناردنی باشترینی پەیین. سیستەمی پەیین ڕێژ، لە کۆتایی هەر هێڵدا لە جۆری گاڵوانیزەی گەرمە و بۆ هەر دوو نهۆمەکە یەک سیستەمی پاڵنەری جیاواز لەبەرچاوگیراوە.  

دەرکەی کەشاویی و تۆڕی سەرەوەی قەفەس

دەرکەی کەشاویی قەفەس دەتوانێ بە تەواوی بکرێتەوە و ئەم ئیزنە بە خاوەنی دەواجین دەدات کە بتوانێ پەلەوەر بخاتە ناو قەفەسەکەوە یان دەریان بێنێ. سەڕەڕای ئەمەش تۆڕی سەرەوەی قەفەسەکە بۆ پێشگرتن لە دەنووک لێدانی مریشکەکان لە هێڵی کۆکردنەوەی پەیین بەکاردەبرێت. هەروەها بەرزایی گونجاوی دەبێتە هۆی ئەوەی گۆڕینی هەوای قەفەسەکە لە دۆخێکی گونجاودا بێت

.                                                                                                                                                                                

سیستەمی کۆکردنەوەی هێلکەی ئاسانسۆریی

ئەم سیستەمە بە پێکهاتەی سریمە و چەنگەوە، هێلکەکان کۆ دەکاتەوە و زەرفیەتی ١٢٠٠٠ هێلکەی لە کاتژمێرێکدا هەیە. ئەم سیستەمە خاوەنی کارکردی یەکسان و متمانەپێکراوە بە کەمترین ئاستی شکانی هێلکەوە. هەروەها ئەم سیستەمە توانای خاوێن کردنەوەی هێلکەکانی هەیە لە کاتی کۆکردنەوەدا و خاوەنی تەوق گەلێکە بۆ جیاکردنەوەی ئەو هێلکەگەلە کە پێستیان تەسک و پیسە لە هەر چینێکدا.

جۆری قەفەس

هەموو تۆڕەکانی قەفەسەکە لە جۆری گاڵفانە (ئالۆمێنیۆمی گاڵوانیزە) کە لە بەرانبەری داڕزاندا ٣ بۆ ٤ بەرانبەر خۆڕاگرترە، لە چاو گاڵوانیزەش تەمەنی زیاترە. بینای قەفەسەکە خاوەنی فریمی پتەوە و لە جۆری گاڵوانیزەی گەرمە و لە بەرانبەر شێیەوە زۆر خۆڕاگرە.

تۆڕی بن قەفەس

تێلەکانی ڕاگری ڕاکێشەیی دەبێتە هۆی سازبوونی حاڵەتێکی کێش ئاسای گونجاو (ترامپۆلین) لە تۆڕی بن قەفەسدا کە دەبێتە هۆی دەمپی زەربەی هێلکە و ناهێڵێ هێلکەکان بشکێن. ئەم تۆڕییە بە گۆشەی ٧ پلەوە، هێلکەکە لە سەر سریمەی کۆکردنەوەی هێلکە ڕێکوپێک دەکات و ئاستی شکانیان کەم دەکاتەوە.

سیستەمی ئاوخۆریی

سیستەمی ئاوخۆریی، خاوەنی کەناڵێکە بە بیچمی V لە ژیر هێڵی ئاوخۆریدا کە ناهێڵێ ئاوەکە بپژێتە دەورووبەر و سەر هێڵی کۆکەرەوەی پەیین. هەروەها ئەم سیستەمە ڕێگلاتۆری هەیە کە دەتوانێ گوشاری چوونگە ڕێک بخات.

پارێزەری دەست ڕاگەیشتن بە هێلکە

لە بەشی پێشەوەی قەفەسدا پەڕەیەکی پارێزەر دانراوە کە هێلکەکە لە مریشکەکە دووردەخاتەوە و ناهێڵێ دەندووکی لێ بدات. هەروەها ناهێڵێ پیسایی ناو ئاوخۆرییەکە بکەوێتە ناو نهۆمەکانی خوارەوە.

 

 

 

فوتر

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دفعات بازدید: 17