تهران، میدان توحید، خیابان توحید، نبش خیابان فرصت، پلاک 53
تلفن: 66924949 - 021 فکس: 66921934 - 021
دپــارتمان فــروش خانـــــه طیـــور: 600 07 07 0910
دپارتمان خدمات پــس از فــروش: 600 08 08 0910
ایمیل:info@poultryhouse.co
ئۆتۆماسیۆن
لەم سەردەمەدا بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی وەبەرهێنان، بەڕێوبەرێتی گونجاوی فارم و سەرچاوە مرۆییەکان و هەروەها دابەزاندنی ئاستی بەکارهێنانی وزە لە پیشەسازی پەلەوەردا، بەکارهێنانی ئۆتۆماسیۆن لە هۆڵەکانی بەخێوکردن و وەبەرهێناندا زۆر گرینگە.
ئامانجە گشتییەکانی سیستەمی ئۆتۆماسیۆنی هۆڵەکانی دەواجین:
-
گونجاوکردنی بەکارهێنانی وزە و دابەزاندنی لەسەدا پەنجای بەکارهێنانی سووتەمەنی
-
کەم کردنەوەی خەرجە زیادییەکان لە ماوەی خولەکە و خەرجەکانی ساڵانەدا
-
پێشگرتن لە هاتنە ئارای هەر جۆرە خەتا و هەڵەیەک لە لایەن هێزی مرۆییەوە لە هۆڵەکەدا
-
کەم کردنەوەی هاتوچۆی هێزی مرۆیی بۆ ناو هۆڵەکە و پێشگرتن لە گواستنەوەی ناخۆشی و ئێسترێس لە ناو پەلەوەردا
-
توانای بەرزکردنەوەی چڕیی بۆ مریشکی ٢.٥ کیلۆ لە هەر مەترێکی دووجادا
بەرنامە تەکنیکیەکان:
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی گۆڕینی هەوای تێکەڵاویی (پانتایی، گواستنەوەیی و تۆنێلی) بۆ یەکەمجار لە ئێراندا
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی ٦ بۆ ٢٦ دەستەیی هەواکێش بە شێوەی جودا
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ هەواکێش بە خێرایی گۆڕەکەوە (گرووپی جودا)
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ گەرمای هۆڵەکە (هیتەرەکان)
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ سەرمای هۆڵەکە (پەدی فێنک کەرەوە)
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ ڕووناکی هۆڵەکە (هەڵاتن و ئاوابوونی هەتاو)
-
سیستەمی بەڕێوبەرێتی بۆ خۆراک پێدان – سیستەمی ڕێکخستنی گۆشەی دەریچەکان
-
سیستەمی ڕێکخستنی ئاستی هاتنی هەوای تۆنێلی (پەردەکانی هاتنگەیی – دەریچە تۆنێلیەکان)
-
سیستەمی ڕێکخستنی شێی هۆڵەکە (مژ پژێن)
-
کۆنترۆڵی گازە زیانبەخشەکان (ئامونیاک) بە ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان گەرما و شێ دا (تایبەتی)
-
لە ناو و دەرەوەی هۆڵەکەدا بە شێوەی جیاواز سێنسۆری گەرمای هەیە (بۆ یەکەمجار)
-
توانای پێوەندی بە کۆمپیۆتەر و کۆنترۆڵ کردنی لە هەر شوێنێکی دنیاوە
-
توانای وەرگرتنی ڕاپۆرتی گەرما و شێی هۆڵەکە لە درێژەی خولەکەدا
-
دیتنی ئاستی دان و ئاوێ کە ڕۆژانە و لە درێژەی خولەکەدا بەکاردەبرێت
-
تەیارە بە سیستەمی هۆشدار
-
توانای ناردنی کورتە نامە SMS بۆ چەند خەت

دفعات بازدید: 2355