قەفەسی مریشکی گۆشتیی

هدر سیستم قفس مرغ گوشتی

Broiler Cage System

 

 

بینای سەرەکی لەم جۆرە قەفەسانە لە جۆری پەڕەی گاڵوانیزەی گەرمە بە پۆششی ٢٧٥ گرام لە سەر مەتری دووجا. خاوەنی خۆڕاگریی بەرزە لە بەرانبەر داڕزاندا و دەوامی زۆرە. کردەی گاڵوانیزەی گەرم پاش کردەی وەبەرهێنانی تۆڕییەکە ئەنجام دەدرێت کە دەبێتە هۆی داپۆشینی شوێنی پێوەندییەکان و دەوامی زۆرتر. قەفەسەکانی مریشکی گۆشتیی بە سێ مۆدێلی H1، D و E دابەش دەکرێت کە هەر کامەیان تایبەتمەندی جۆراوجۆری هەیە. مۆدێلی H1 لە دوو مۆدێلی تەواو ئۆتۆماتیک و نیوە ئۆتۆماتیکدا بۆ کۆکردنەوەی مریشک بەکاردەبرێت. لە مۆدێلی H1دا سیستەمی دانخۆریی بە شێوەی دەفریی لە ناو قەفەسدا دانراوە لە حاڵێکدا لە مۆدێلەکانی D و E دا سیستەمی دانخۆریی بە شێوەی تراف و لە گۆشەکانی قەفەسدایە. بۆ ئەم مۆدێلگەلە دوو حاڵەتی جیاوازی بڵاوکردنەوەی دان بە شێوەی خورتوومی و هاپێری هەیە. هەروەها لە مۆدێلی Dدا شوێنێکی خاڵیی لە ناوەندی قەفەسدا بۆ باشتربوونی گۆڕینی هەوای قەفەسەکە لەبەرچاو گیراوە. هەر دووی ئەم مۆدێلانە لە ڕیزی مۆدێلی ECO یە و سەرەڕای ساکاریی، بۆ هۆڵەکانی گۆشتیی زۆر گرینگە.

قەفەسی مریشکی گۆشتیی 

قەفەسی مریشکی گۆشتیی

هێڵی دانخۆریی

سیستەمی دانخۆریی قەفەسی مریشکی گۆشتیی مۆدێلی H1 ،بە شێوەی دەفرییە. لە مۆدێلەکانی قەفەسی D و E دا سیستەمی دانخۆریی تراف هەیە کە دوو مکانیزمی هاپێری یان خورتوومی بۆ بڵاوکردنەوەی دان لە ناو ترافدا بەکارهاتووە.

 

خط دانخوری مرغ گوشتی

 

سیستەمی کۆکردنەوەی مریشک

ئەم سیستەمە بواری گواستنەوەی خێرای مریشک بە کەمترین زیانەوە مسۆگەر دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی خەرجەکانی هێزی مرۆیی.

 

سیستم جمع آوری مرغ گوشتی

 

ئێسلەتی پلاستیکی

بەکارهێنانی ئێسلەتە پلاستیکیەکان پێش بە زیان لێکەوتنی لاق و سینگی پەلەوەر دەگرێت. هەروەها دەبێتە هۆی دابەزینی نەخۆشیە چڵکیەکان.

هێڵی ئاوخۆریی

سیستەمی ئاوخۆریی بە کوالێتی بەرزەوە ئاستی بەفێڕۆچوونی ئاو بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە و خاوەنی توانای ڕێکخستنی بەرزاییە. ئەم قەفەسە بە مەبەستی دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ پەلەوەر،  لە درێژایی قەفەسدا لە دوو هێڵی ئاوخۆریی کەڵک وەردەگرێت.

 

خط آبخوری سیستم قفس مرغ گوشتی

سیستەمی ڕووناکیی

لە قەفەسی مریشکی گۆشتیدا گڵۆپی T5LED بەکاردەبرێت کە ئاستی بەکارهێنانی وزە کەم دەکاتەوە. ئەم گڵۆپانە بە ڕەنگی کەسکەوە نە تەنیا ئاستی زەریبی گۆڕین دەباتە سەر، بەڵکوو دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی مردن. شیاوی ئاماژەیە ئەم ڕووناکیە لە ٥ بۆ ٣٥ لۆکسەوە توانای ڕێکخستنی هەیە.

 

سیستم روشنایی قفس مرغ گوشتی

 

سیستەمی کۆکردنەوەی پەیین

بەکارهێنانی ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی  خاڵی بوونەوەی پەیین لە هۆڵەکەدا کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئامونیاک لە هۆڵەکەدا و هۆکارێکە بۆ باشتربوونی گۆڕینی هەوای هۆڵکە. لە سیستەمی کۆکردنەوەی پەیین بەدرێژاییدا، سریمە بە ئەستوورایی ١ میلی مەترەوە لە جۆری پۆلی پروپیلێن بەکار دەبرێت. هەروەها لە کۆتایی هێڵەکەدا لە مکانیزمی خاوێن کەرەوە سریمە کەڵک وەردەگیرێ. لە سیستەمی کۆکردنەوەی پەیین بە پانتاییدا سریمەی PVC بەکاردەبرێت و هەموو پارچە ئاسنیە سەرەکییەکانی لە گاڵوانیزەی گەرمە بە دەوامی زۆرەوە. ئەرکی ئەم سیستەمە گواستنەوەی پەیینە بۆ دەرەوەی هۆڵەکە

 سیستم کود جمع کن

 

 

 

دفعات بازدید: 668