سیستەمی فێنک کەرەوە (پەدی سێلۆلۆزی)

Cooling Pad System

 

بە مەبستی فێنک کردنەوە و دابین کردنی شێی هۆڵەکە بە شێوەی ڕێژەیی لە وەرزە گەرمەکاندا و پێکهێنانی ئێسترێسی گەرمایی لە ناو مریشکەکاندا، سیستەمی پەدی سێلۆلۆزی بەکار دەبرێت. هەروەها ئەم سیستەمە یەکێک لە پێداویستییەکانی زیادبوونی چڕییە لە هۆڵەکانی دەواجیندا. پەدی سێلۆلۆزی لە ناوچە شێدارەکاندا دەتوانێ بۆ ١٠ پلە گەرمای هۆڵەکە دابەزێنێ کە لە ناوچە وشکەکاندا ئەم ئاستە زۆر زیاترە و دەتوانێ بۆ ١٦ پلە گەرمای هەوا کەم بکاتەوە.

سیستم خنک کننده پد سلولزی

سوودەکانی بەکارهێنانی پەدی سێلۆلۆزی

  • هێزی فێنک کردنەوەی زۆر بەرز لە چاو پووشاڵ

  • هێزی باڵای ڕاکێشانی ئاو

  • وشک بوونەوەی خێرا

  • پێشگرتن لە گەشەی قۆزە و بەکتریا

  • بە گوشاری ئاو دەشۆردرێ و پێش بە بنەنیشتە بوون دەگرێت

  • بە هۆی سیستەمی داخراوی سووڕانەوە، توانای خاوێن کردنەوەی هەوای هەیە

 

 

سوودەکانی بەکارهێنانی پەدی سێلۆلۆزی بە فریمی پی وی سی یەوە

  • پێویستی بە تانگی جیاواز بۆ ئاو نییە

  • بە سەرنج بەوەی کە شوێنی ڕاگرتنی ئاوەکە سنووردارە، ئاوەکە کەمتر پیس دەبێت و سووڕی ئاو بە کوالێتی بەرزترەوە دەبێتە هۆی تەمەنی زیاتری سیستەمی پەدەکە.

  • شێوەکانی دامەزرانی پەدی هۆڵەکە

دفعات بازدید: 1376