دەربارەی ئێمە

مێژوو:

گرووپی وەبەرهێنەری کرمانیی لە ساڵی١٣٤٣ هەتاویدا بە هەوڵی دامەزرێنەر و هاوبیریی کارناسانی شارەزا و کارامە، وەکوو کۆمپانیای وەبەرهێنەر- پیشەسازیی، لە بواری جۆرەکانی سیستەمی هەواگۆڕیی سەنعەتیی بە چەشنی هەواگۆڕیی هۆڵەکانی دەواجین، دامەزرا. لە ساڵی ١٣٨٨ه دا، ناوەکەی خۆی بۆ ،کۆمپانیای فناوران تهویە، گۆڕی و درێژەی بە چالاکی و گەشەی خۆی دا. ئەم گرووپە لە درێژەی رەوتی ستراتێژیکی ئامانجەکانی دامەزرێنەر، لە ساڵی ١٣٨٨دا برەندی "خانه طیور"ی دامەزراند و بە ئامانجی بەرەوسەربردنی کوالێتی بەرهەمەکانی خۆی، نوێترین تەکنۆلۆژیای سەردەمی بەکار هێنا و توانی ببێتە بریکاری تایبەتی کۆمپانیای "بیگ هيردسمەن و سەرەڕای پێشکەش‌کردنی باشترین ئامێرەکانی پێویست بۆ پیشەی دەواجین، بە بەرنامەیەکی تەواو هەوڵی بەرەوسەربردنی ئاستی زانستیی خاوەنی دەواجینەکانی دا. خانه طیور لە بواری نرخی تەواوبوودا، سەرەڕای شکاندنی نرخە نەگونجاوەکانی بازاڕ، توانی لە بازاڕی ئامێر و کەرەستەکانی دەواجینەکاندا، رکابەرییەکی باش وەگەڕ بخات. ئەم رکابەرییە بووە هۆی پێشکەوتنی وەبەرهێنەرانی ناوەوە و هەروەها دابین کردنی هەموو چاوەڕوانیەکان و داواکارییەکانی کڕیاران لە سەرانسەری وڵاتی خۆشەویستمان و تەنانەت بازاڕە جیهانییەکانیشدا. ئامانج و پاڵنەری سەرەکی بۆ دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە، هەوڵی بەردەوام بۆ ئاوەدان‌کردنەوەی وڵاتی خۆشەویستمان بوو کە ئەم ئامانجەش بە بێ هاوکاریی دڵسۆزانەی ئەندازیاران و خواستی بەرزیان بۆ کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئیران، ئەستەم بوو.

روانگە:

بەرەوسەربردنی زیاتری ئاستی کوالێتیی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریی لە درێژەی ستانداردەکانی ناو و نێونەتەوەیی بۆ گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای سەردەم بۆ ناو وڵات، گەشەی کاناڵی فرۆش و خزمەتگوزاری پاش فرۆش لە ناوەندی هەموو پارێزگاکاندا، گەشەی هێزی مرۆیی زانست تەوەر، گەشەی خزمەتگوزاریەکانی بەهای زیادە بە گوێرەی نیازی کڕیاران، دامەزراندنی ناوەندی کڕیارانی بنەماڵەی گەورەی خانه طیور و پێشکەش‌کردنی نرخێک بۆ رکابەریی بە گوێرەی بازاڕەکانی ئامانج، لە بەرنامەی کاری ٥ ساڵەی ئەم کۆمەلەیەدایە.

بایەخ:

گرنگترین بایەخەکانی ئەم کۆمەڵەیە ، بەرەوسەربردنی بەهرە، گەشەی تواناکانی نەرم‌ئامێری و سەخت‌ئامێری، وەبەرهێنان بە گوێرەی نیاز بە یارمەتی توانا و ماندوویی نەناسیی هێزەکانی زانست بنەما بە ئامانجی بەرەوسەربردنی ئاستی رەزامەندیی کڕیارانی ناو و دەرەوەی وڵاتە. ئێستاکە بە پێشینەی زیاتر لە پەنجا ساڵ چالاکی بەردەوام و پسپۆڕانەی گرووپی کرمانی لەسەر هزری ستراتێژیک و گەشەی چالاکییەکانی خانه طیور لە بواری دیزاین و سازکردنی هەموو کەرەستەکانی هۆڵەکانی دەواجین، بە یارمەتی کارناسانی ناوخۆ و نێونەتەوەیی، ستافی شارەزا، تەکنۆلۆژیای سەردەم بە گوێرەی ستانداردە جیهانیەکان و تایبەتمەندییەکانی رکابەریی کە هاتۆتە ئاراوە، بە تێپەڕبوونی کات، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پتانسیڵی چالاک و جێ متمانە لە ئاستی بەرهەمی ناوخۆدا بە جۆرێ کە ئەم کۆمپانیایە ئێستاکە توانیویەتی خزمەتگوزاری پێشکە بکات و گەلێ شانازیی بەرچاو وەدەست بێنێت. خۆشەویستی نیشتمان و هیوا بە دواڕۆژ، هێمای سەرکەوتنە.

پیام کرمانی
          پەیام کرمانی/ بەڕێوەبەری گشتیی

مریم کی منش
        مریەم کەی‌مەنێش/ بەڕێوەبەری فرۆش

هادی کاشفی
          هادی کاشێفی/ بەڕێوەبەری جێبەجێ کردن

 

بارمان همراه
بارمان هەمراه / بەرپرسی رێکلام و بازاڕ دۆزینەوە

حسن یعقوبی
    حەسەن یەعقووبی/کارناسی پسپۆڕی فرۆش

نفیسه محمودی
نەفیسە مەحموودی/ کارناسی بەشی نوێنەران و گرێبەست

پریسا رستمی
    پەریسا رۆستەمی/ کارناسی بەشی کڕیاران

رکسانا طاهری
روکسانا تاهێری/ کارناسی بەرنامە داڕشتن و دابینکار

گلایل خادمپور 
       گێلایۆل خادمپوور/ بەڕێوەبەری نووسینگە

آرزو بیات 
            ئارەزوو بەیات/ کارناسی فرۆش

 

 

دفعات بازدید: 733