خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتن

 

بەم ڕوانگەوە کە لە سەنعەتی پەلەوەردا سەروکارمان لەگەڵ گیانلەبەردا هەیە و هەر جۆرە کێشەیەک کاریگەریی بەرچاوی لە بەخێوکردن یان وەبەرهێناندا هەیە، خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتن لە سەنعەتی پەلەوەردا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. هەر بۆیە گوتوویانە:

"یەکەی فرۆش یەکەمین بەرهەم دەفرۆشێت و خزمەتگوزاریی پاش فرۆش، بەرهەمەکانی تر دەفرۆشێت"

  • پاش فرۆشی بەرهەم و پێدان بە کڕیار، یەکەی خزمەتگوزاریی پاش فرۆش ئەرکی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بۆ دامەزراندنی تەکنیکی و هتد بۆ بەرهەمەکان لە بواری گەرەنتی و پاشان وارانتی لە سەرانسەری وڵاتدا بە شێوەی گونجاو بە کوالێتی لەبارەوە دەگرێتە ئەستۆ، بە جۆرێ کە ڕەزامەندیی کڕیاریش وەدەست بێنێ.

  • زۆرێک لە کۆمەڵەکان ئاگاداری ئەم ڕاستیەن کە خزمەتگوزاری پاش فرۆش دەبێتە هۆی ئەمەگداری و کڕینی دووبارە. خاڵی گرینگ ئەمەیە کە ئەو خزمەتگوزارییانە کە پێشکەش دەکرێت دەبێ بۆ دابینی چاوەڕوانییەکانی کڕیار بێت. چونکە ئاماری سەردەمی پیشەسازیی پیشان دەدات کڕیارێکی ناڕازی بۆچوونەکانی بۆ ١١ کەس و کڕیارێکی ڕازیی بۆچوونەکانی بۆ سێ نەفەر دەگوازێتەوە.

 

لەم سەردەمەدا ئەگەر کڕیارێک دوو کاڵا بکڕێت کە یەکیان کوالێتی لەبار بێت و ئەوی تریان خزمەتگوزاریی پاش فرۆشی لەباری هەبێ، مەیلی کڕیار بۆ کڕینی دوبارەی ئەو بەرهەمە زیاترە کە خزمەتگوزاریی پاش فرۆشی گونجاوتر بووە.

 

تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاریی پاش فرۆش

ستانداردی نێونەتەوەیی ماوەی خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەر یان هاوردەکار بە ١٠ ساڵ ناو دەبات کە بریتییە لە دوو بەشی گەرەنتی و وارانتی. ماوەی گەرەنتی لە کۆمەڵەی خانە طیوردا ١٨ مانگە و لە ماوەی وارانتیدا ١٠ ساڵە.

 

ئامانجەکان و تەکنەلۆژیای خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن

خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشی خانە طیور، وەدەستهێنانی ئەم ئامانجانەی خستۆتە بەرنامەی خۆیەوە:

  • یارمەتیدانی کڕیاران بۆ ئامادەبوون بۆ کاری گونجاو و بەهرە وەرگرتن و بەکارهێنانی زیاتری بەرهەم لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەرپرسانی فارم و پێشکەش کردنی خێرا و لە کاتی گونجاوی پارچە یەدەگەکاندا.

  • یارمەتی بە یەکەی فرۆشی بەرهەم بۆ ڕەزامەندی زیاتری کڕیاری کردەکی و ڕاکێشانی کڕیارانی هێزەکی لە ڕێگای وەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران سەبارەت بەو بەرهەمانەی کڕدراوە.

  • گەڕاندنەوەی کێشەی بەرهەمەکان بۆ کۆمپانیا بۆ باشترکردنی بواری تەکنیکی.

  • گواستنەوەی ڕەخنە و پێشنیاری کڕیاران بۆ کۆمپانیا بە مەبەستی لێکدانەوەیان و ئەنجامی کاری پێویست.

  • کۆکردنەوە و ڕاگەیاندنی ستراتیژی کۆمپانیا بۆ خزمەتگوزاریی پاش فرۆش و ڕاکێشانی کارناسان و هێزەکانی شارەزای دامەزراندن و خزمەتگوزاری

 

ڕێکوپێک کردن و پێکهێنانی ژێرخانە زانیارییەکانی خزمەتگوزاری پاش فرۆشی خانە طیور لە سەر بنەمای:

  • دروست کردنی ناوەندێ بۆ ئەرشیڤ بە چەشنی بوارەکانی سرویس و پاراستن، چاک کردن، تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی پارچەکان، ناساندنی بەرهەمەکان و تایبەتمەندییە تەکنیکیەکانیان. کەتەلۆگ و گەرەنتی و نەرم ئامێری ڕاهێنان وەک کتێبەکانی ڕاهێنان، CD یەکانی ڕاهێنان، ئێسلایدەکان و ...

  • کۆکردنەوەی زانیارییەکانی پێوەندیدار بە کێشەی بەرهەمەکانەوە.

  • سازکردنی بواری پێوەندی ٢٤ کاتژمێرەی دوولایەنەی نێوان کڕیار و کارئاسانی کۆمپانیا بۆ وەڵامدانەوەی کێشەکانی تەکنیکی، ڕاهێنان، زانیاری و سکاڵاکان.

  • ڕاهێنانی شێوەی بەکارهێنانی بەرهەمەکە و پاراستنیان بۆ بەرپرسانی فارم بۆ بەرهەمە تازە فرۆشراوەکان لە سایتی کڕیاراندا.

بەرپرسیارەتیەکانی شرۆڤەی ئەرکی یەکەی خزمەتگوزاریی پاش فرۆش

  • گەشەی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە کوالێتی و خێراییەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.

  • هاوبیری تەلەفوونی لە ڕێگای دوورەوە بۆ لابردنی کێشە تەکنیکیەکان بە زووترین کات بۆ کارئاسنی کڕیار.

  • ئامادەبوون لە شوێنی فارمدا بۆ چارەسەریی کێشە تەکنیکیەکان بە زووترین کات

  • چاککردنی کاڵای هەناردە لە لایەن کارناسانی شارەزاوە بە زووترین کات

  • چاوپێکەوتنە بازنەییەکان لە فارمەکان و هۆڵەکان و تۆمارکردنی ڕاپۆرتەکان بە شێوەی ڕێکوپێک و لێکدانەوەیان و پێشکەش کردنی بە کڕیاران

  • چاودێری بریکارە ڕێپێدراوەکانی خزمەتگوزاری و کۆنترۆڵی دۆخی خزمەتگوزاری و ڕەزامەندیی کڕیاران

  • ڕاهێنان و ڕێنوێنیی کڕیاران بە مەبەستی بەکاربردنی لەبار و گونجاوی بەرهەمەکە.

  • دروست کردنی بڕووشوور، ڕێنوێنی بۆ دامەزران و پاراستنی بەرهەمەکان و پێشکەش کردنی بە کڕیاران.

  • توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزرایی بۆ بەرهەمەکانی دەروەی گەرەنتی (ورانتی) لە سەر داوای کڕیار.

    تۆمارکردنی ناردنی کاڵای نموونە، ئێشآنتیتۆن بۆ کڕیاران و بریکارانی خزمەتگوزاری.

  • لێکدانەوەی بۆچوون و هەڵسەنگاندنی ڕەزامەندیی کڕیاران بۆ باشتربوونی کارکرد.

  • لێکدانەوەی ئاستی ڕەزامەندیی کڕیار پاش وەڵامدانەوە و بەدواداچوونی سکاڵا

  • بواری پێشکەش کرنی خزمەتگوزاری پڕۆژە تازەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.

     

بۆ پێوەندی لەگەڵ بەشی خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵەی پاش فرۆش پێوەندی بەم ژمارەی خوارەوە بکەن:

00989100808600 

 

 

دفعات بازدید: 494